ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمیناری گەشەپێدانی مرۆیی.
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦كاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ سیمینارێك بۆ زۆر بەرێز مامۆستا (أمیر أحمد عبدالقادر) لەژێر ناونیشانی (هونەری وتاربێژی) كە تایبەت بوو بە خوشكان سازکرد، شایەنی باسە (٢٢) خوشك ئامادەبوون و دەستخۆشیان هەبوو بۆ بەڕێزیان، پاشان ڕاو سەرنجی خۆیان لە ڕاپرسیەك سەبارەت بە پێشكەش كردنی سیمینارەكە خستە ڕوو، هیوا خوازبوون بۆ داهاتووش هەر بەردەوام بێت، لە كۆتایدا بەڕێز بەرپرسی لق سوپاسنامەی پێشكەش بە بەڕێز مامۆستا ئەمیر کرد لە پای پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە پڕ سودو زانیارییە.