ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ٣٤ عەبای بەخشی بەخوشکان

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەر ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، 

ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢١/٢/١ ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی

لە مەراسیمێكی شایستەدا لەژێر ناونیشانی: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی(پۆشتەترکردنی خوشکان) هەڵسان بە دابەش كردنی (٣٤) عەباو لەچکە بۆ خوشكانی باڵا پۆش، شایەنی باسە چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکران و زۆر بەڕێز (د.شێرزاد عبدالوهاب) یش وتارێكی پێشكەش بە خوشكان كردو هەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان وتەیان پێشکەشکرد،

 لەکۆتایشدا خەڵات بەسەر ئامادە بوواندا دابەش كرا.

بڕیاریشە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بەهاوکاری خێرخوازان بەردەوامی هەبێت.