ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سازکردنی سیمینار بۆ فێرخوازانی خولی زستانە لە لقی پشدەر.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٧ کاتژمێر ٩:٠٠ سەر لەبەیانی دوو سیمینار سازکران، یەکیان لەلایەن خاتوو (پەروا محسین) و ئەوەتریان بۆ پارێزەر (لەشکر)، لەژێر ناونیشانی (ئەستێرە درەوشاوەکان) و (خودناسی) بۆ فێرخوازانی خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) و مامۆستا بەڕێزەکان.
جێگای باسە سیمینارەکان نزیکی دوو کاتژمێریان خایاندو تیایدا خاتوو پەروا باسی لە چینەکانی بەرگە هەوای زەوی کردو بەشێوەیکی سادەو ئاسان بۆ فێرخوازەکانی ڕوونکردەوە، وە پاشان بەڕێز پارێزەر لەشکر بابەتێکی لەسەر خودناسی و پێویستیە ڕوحیەکانی مرۆڤ باسکرد. وە دواتر لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقەوە چەند وتەیەک پێشکەشکرا کە تیایدا باس لە خولی زستانە کرا بە گشتی و ئاماژەشی بە بەردەوامی خولی پێگەیاندنی نەوجەوانان دا لە داهاتوودا.