ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە ئەنجامدرا.

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢١/١/٢٥ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداری(١٤)خوشك، چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو، کە تیایدا کتێی (گەشتی گەڕان بەشوێن هاوڕێدا) لە نوسینی: (د.جمال ماضی) گفت و گۆی لەسەر کرا و ئامادەبووانیش تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفت و گۆیەکی چڕو پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نوسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا هەموو مانگێک ئامادەبن بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (پلانەكانی دژ بەئافرەتانی موسڵمان ) لە نوسینی: (زانا قەرەداغی) دیاریکرا، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە٢٠٢١/٢/٢٥ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیەو بەسپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیەو بەڕێز خاتوو سومەییە إبراهیم بەڕێوەی دەبات.