ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمیناری (هونەری پەروەردەی تەندروست).
ڕۆژی شەممە ٢٣-١-٢٠٢١ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لەبەیانی بەڕێز دکتۆر بەختیار تاڵەبانی سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (هونەری پەروەردەی تەندروست) بۆ دایکان و باوکانی خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) و چەند ئەندامێکی ئینستتیوتی ژیار له سنوری لقی پشدەر سازکرد.
جێ ی ئاماژەیە سیمینارەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاندو بەڕێزیان بەوردی باسیان لە هونەری پەروەردەی نەوەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵگە کردو ئامادەبووانیش بەباشی گوێیان بۆ گرتبوون و سوپاسی بەڕێز دکتۆر بەختیاریان کرد کە لەو ڕێگا دوورەوە تەشریفیان هێناوەو بەوتە جوان شیرینەکانی هەمووانی خستبووە پێکەنین، لەکوتایدا بەڕێز بەرپرسی لق و بەڕێوەبەری خول هەندێ سەرنج و تێبینیان له بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی زستانە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، ئەوانیش دەستخۆشی زۆریان بۆ لقی پشدەر هەبوو کە بەردەوام لەخزمەتی ڕۆڵەکانی دەڤەرەکە پڕۆژەی جوان و بەسود پێشکەش دەکەن و هیوای بەردەوامیان بۆ خواستن.
وە بڕیاریان دا خولی خوێندنەوەو لەبەرکردنی قوڕئان بەردەوامی هەبێ.