ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێک بۆ د.بەختیار تاڵەبانی ساز دەکات.

ڕۆژی شەممە ٢٣-١-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٣٠ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (خاڵە سەرەکیەکان کامانەن بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا؟) بۆ بەڕێز دکتۆر بەختیار تاڵەبانی سازکرد، کە تیایدا فێرخوازانی خوولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان و پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر ئامادەی بوون و ماوەی کاتژمێرێکی خایاند.

جێی ئاماژەیە، بەڕێز دکتۆر بەختیار بەوردی باسی ئەو خاڵە سەرەکیانەی کرد کە دەبنە هۆکاری سەرکەوتنی مرۆڤ لەژیانداو ئامادەبووانیش بەتامە زرۆییەوە گوێیان بۆ گرت و لەکۆتایشدا سوپاس و دەستخۆشی زۆریان پێشکەشکرد، پاشان بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە بەو سەرمایەو لەو ڕێگە دوورەوە ئەزیەتیان کێشاوەو تەشریفیان هێنابوو.