ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی مامۆستا مەلا مەهدی باداوانیان کرد.
ڕۆژی شەممە ١٦-١-٢٠٢١ وەفدێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا إبراهیم دێلۆیی بەرپرسی لیژنەی گەنجان و مامۆستا شاسوار بێگەڵاسی بەرپرسی لیژنەی پەیوەندیەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سەردانی مامۆستا مەلا مەهدی باداوەییان لەگوندی باداوە کرد، شایەنی باسە ئەم سەردانە بۆ ناساندنی زیاتری ئینستتیوتی ژیارە لەدەڤەرەکە بە چین و توێژە جیاوازەکان، مامۆستا بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لێکردن و ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئینستتیوتی ژیاردا بە پێی تواناو بۆ گونجان، کتێبێکی بەدیار بەخشی بە کتێبخانەی لقی پشدەر.