ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولی (وتاربێژی خانمان) له لقی پشدهر بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/١/١٣کاتژمێر ٢:٠٠ی دوا نیوەڕۆ، لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەرو بەسەرپەرشتی بەرپرسی لیژنە، خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
شایهنی باسه (١٥)خوشك بهشداربوون و مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو بهشداربوو بهشێوازی سیمینا، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی بهشداربووه بۆ بوون بەبانگخواز لەدەڤەرەکەدا.
جێی ئاماژەیە هەریەك لەبهڕێزان(عایشەخدر و رقیە محمد) وتاریان پێشکەشکرد، لە کۆتاییشدا هەردوو خاتون(سۆما سلێمان و بەهار خدر) بۆ مانگی داهاتوو دیاریکران بۆ پێشکەشکردنی وتار.
خولەکە جێگای ڕەزامەندی و دەست خۆشی بەشداربووان بوو.