ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەللی خۆراکی بۆ سەد ماڵی هەژاری پشدەر دابین کرا.

لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لیژنەیەك لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەهاوکاری خێرخوازان هەستان بە دابینکردن و دابەشکردنی سەللی خۆراکی ڕەمەزان بۆ سەد ماڵی هەژارو کەمدەرامەتی پشدەر.

شایەنی باسە هەر سەللی یەك پێکهاتبوو لە برنج و ڕۆن و کۆمەڵێك موادی تری پێویست بۆ ژیانی ڕۆژانەو لە موادەکانی کۆمپانیای ئەسپی ڕەش دابینکرابوون.

خوای گەورە پاداشتی خێرخوازان بداتەوە.