ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ێشوازیان لە کەسایەتی زۆر بەڕێز حاجی إبراهیم و وەفدێکی هاوڕێی کرد کە لە قەزای بەردە ڕەشەوە تەشرفیان هێنابوو،
ڕۆژی سێ شەممە ١٦-٣-٢٠٢١ کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی وەفدێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەهەریەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و کارگێڕی و بەرپرسی لیژنەی گەنجان پێشوازیان لە کەسایەتی زۆر بەڕێز حاجی إبراهیم و وەفدێکی هاوڕێی کرد کە لە قەزای بەردە ڕەشەوە تەشرفیان هێنابوو، شایەنی باسە مامۆستا إبراهیم نوسەری کتێبێکە بەناوی (حیاتي مع النور) و بەردەوام لەخزمەت بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی نوردایە.
جێ ی ئاماژەی کتێبەکەی خۆی کردە دیاری بۆ کتێبخانەی ژیارو مامۆستا إبڕاهیم عزیزی بەرپرسی لیژنەی گەنجانیش چەند دانەیەك لەکتێبێکی خۆی کردە دیاری بۆیان.
لەکەشێکی ئیمانی و برایانەدا ماوەی کاتژمێرێك گفت و گۆ کراو زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ هەوڵ و ماندووبوونی برایان و خوشکان لە لقی پشدەر، پاشان بەڕێزەوە وەفدی میوان بەڕێخران.