ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە شاری سلێمانی.
لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە شاری سلێمانی:-
ئەم گەشتە کە لە لایەن لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ئامادەکرا بۆ کۆمەڵێ لە برایان و خوشکان، کە لەسەر داواکاری خۆیان بوو، لە ڕۆژی هەینی (۱۹-۱۱-۲۰۲۱) لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی سەر لە بەیانی بەپێی ئەو پلان و بەرنامە جوانەی دانرابوو بۆ ناو پاس لەکاتی چوون و هاتنەوەدا جێبەجێ کرا، هەریەکە لە مامۆستا احمدخدر وەک بەرپرسی لق و مامۆستا ڕەوشت وەک بەشی کاروباری خوشکان وتەیان پێشکەشکرد، پاشان مامۆستا هیواش وتەیەکی پێشکەش کرد لەسەر (گرنگی خوێندنەوە) لەکاتی چوون و هاتنەوەدا، گەشتەکەمان بەمەبەستی سەردانی کردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو لە سلێمانی، بۆ کڕینی کتێبی خوازراو و بینینی چەندەها دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیاوازی ناوخۆیی و عەرەبی و دەرەوە، وە چەندین کەسایەتی جیاوازو نوسەرو ڕۆشنبیرو ئاشنابوون بەدابوونەریت و ئەدەب و کلتووری گەلان، لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێب.
شایانی باسە لە کاتژمێر (٥:۰۰)ی ئێوارە لە گەشتەکەمان گەڕاینەوە .