ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولێکی فێربوونی قوڕئانی پیرۆز بۆ ژمارەیەك گەنجی مزگەوتی (حسن ئاغای نورەدینی) لە هەنارۆک دەکاتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٨-٥-٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای عەسر لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار لەژێر چاودێری مامۆستا (محمد هەڵشۆیی) مامۆستای مزگەوت خولێکی فێربوونی قوڕئانی پیرۆز بۆ ژمارەیەك گەنجی مزگەوتی (حسن ئاغای نورەدینی) لە هەنارۆک دەکاتەوەو لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەفێرخوازان دەبەخشێ و بەهاواری خێرخوازێك دیارییەکی خنجیلانە بەفێرخوازان دەبەخشێ.
جێی باسە لقی پشدەری بەردەوام لەژمارەیەك مزگەوتی دەڤەری پشدەر خولی جۆراوجۆر دەکاتەوە، بۆ هەندێکیان پڕۆگرامی خوێندن و بۆ هەندێکیان دیاری و بڕوانامە دابین دەکات.