ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێک بۆ فێرخوازانی قوڕئان سازدەکات.

ڕۆژی دوو شەممە  (١٤-٦-٢٠٢١)، کاتژمێر ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ لە ژێر ناونیشانی (پاک ڕاگرتنی دەم و ددان لە ڕێگەی بەکارھێنانی سیواک)، خاتوو (کازیوە أحمد)سیمینارێکی پێشکەش کرد.

شایەنی باسە سیمینارەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی و مامۆستایانی خولی (فێربوون و لەبەرکردنی قوڕئان).

سیمینارەکە زیاتر لە (٤٠) خولەکی خایاندو تیایدا (٧٠) فێرخواز ئامادەبوون و بەشداربووان دوای دەستخۆشیان داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد.