ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەرو بەسەرپەرشتی بەرپرسی لیژنە،
ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٦/٣٠کاتژمێر ٣:٠٠ی دوا نیوەڕۆ خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی بهشداربووه بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا.
ئەم چالاکیە مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو بهشداربوو بهشێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
جێی ئاماژەیە هەریەك لە بهڕێزان (چیا خان و شەوبۆ خان) وتاریان پێشکەشکرد.
وە (١٤) خانم بەشدار بون.