ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر دەستی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) کرد.

بەشی پەروەردەو کاروباری زانستی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی یەك شەمە ٢٧-٦-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی دەست بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) کرد، شایەنی باس تا دوو مانگ و نیو بەردەوام دەبێت و تیایدا حەوت مامۆستای شارەزاو ڕاهێنراو وانەکان دەڵێنەوەو  شەست فێرخواز تیایدا لەهەر دوو ڕەگەز حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکەن ڕۆژانی یەك شەممەو دوو شەممە، بەیانیان کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ١١:٣٠

ڕۆژانە هەر یەك لە وانەکانی (قوڕئانی پیرۆزو ناوەکانی خوا، بیروباوەڕی ئیسلامی و فەرموودە، فقهی ئیسلامی، زمانی عەربی، زمانی ئینگلیزی)دەخوێنن،

سەرەڕای فێرکردنی چەندین ئاداب و خوڕەوشتی جوان.