ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولی پێگەیاندنی نەوجەوانان دەستی پێکرد.

بەشی پەروەردەو کاروباری زانستی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی سێ شەمە ٦-٧-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی دەست بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) کرد، شایەنی باس کۆی خولە ٢٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا ١١ مامۆستای شارەزاو ڕاهێنراو وانەکان دەڵێنەوە، لەچوار قۆناغ پێک هاتووەو ڕۆژانە پێنج وانە دەخوێنن،  ٦٠ فێرخواز تیایدا حەفتەی سێ ڕۆژ دەوام دەکەن ڕۆژانی سێ شەممەو چوار شەممە و پێنج شەمە، بەیانیان کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ١١:٣٠

ڕۆژانە هەر یەك لە وانەکانی (قوڕئانی پیرۆزو، بیروباوەڕی ئیسلامی، فقهی ئیسلامی، زمانی عەربی، زمانی ئینگلیزی)دەخوێنن،

سەرەڕای لەبەرکردنی چەندین فەرموودەو فێرکردنی چەندین ئاداب و خوڕەوشتی جوان.