ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر (گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر) ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەك بۆ خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان).
ڕۆژی یەك شەممە (٢٠٢١/٧/١٨) (گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر) ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەك بۆ خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان) لە ژێر ناونیشانی (پاکڕاگرتنی دەم و دان و پاراستنی)، لە لایەن بەڕێز (د.تروسکە) پزیشکی تایبەتی دەم و ددان کە تیایدا چەندین ڕێنمایی گرنگ و پێویستی سەبارەت بە شۆردن و پاکراگرتنی دەم و ددان خستەڕوو بۆ زیاتر لە (٥٠) فێرخواز.
شایەنی باسە چالاکیەکە کاتژمێرێکی خایاند و سەرباری سیمینارەکە دکتۆرە هەڵسا بە ئەنجامدانی پشکنینی ددان بۆ تەواوی فێرخوازان و فڵچەی ددانیان بە دیاری پێدرا.
وەک دەست خۆشی و ھاندانیش بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر سوپاسنامەیەکی پێشکەشی بەڕێز (د.تروسکە) کردو ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواست.