ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکی وتاربێژی خانمان لەلقی پشدەر بەڕیوەچوو .
ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٧/٢٨کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی خوشکان لقی پشدەر خولی درێژ خایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
شایهنی باسه ( 9 ) خوشك بهشداربوون.
ئەم چالاکیە مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو بهشداربوو بهشێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی بهشداربووه بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا.
جێی ئاماژەیە هەریەك لە بهڕێزان (کۆژین عبداللە عمر ، ڕەیان رسول عمر) وتاریان پێشکەشکرد.
شایەنی باسە چالاکیەکە جێگای ڕەزامەندی و دەست خۆشی بەشداربووان بوو.