ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکیەکی تەندروستی ئەنجامدرا.

لە لقی پشدەر چالاکیەکی تەندروستی ئەنجامدرا.

ڕۆژی دوو شەممە (٢٠٢١/٨/٢) (گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر) ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەك بۆ خولی (هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان) لە ژێر ناونیشانی (پاك و خاوێنی کەسی)، لە لایەن بەڕێز خاتوو (تروسکە أحمد) کە تیایدا چەندین ڕێنمایی گرنگ و پێویستی سەبارەت بە شۆردن و خۆپاك ڕاگرتنی خستەڕوو بۆ نزیکەی (٥٠) فێرخواز.

شایەنی باسە چالاکیەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و چەندین ئامۆژگاری و ڕێنمایی بە سوود خرایەڕوو

لەگەڵیشیدا ڕاو سەرنج و پرسیار لەگەل فێرخوازان ئاڵوگۆرکراو بووە مایەی خۆشحاڵیان.