ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکیەکی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو.

لە لقی پشدەر چالاکیەکی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو

ڕۆژی دوو شەممە ٢٣ / ٨ / ٢٠٢١ خاتوو (هێلین محمد)  ئەندامی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر، سیمینارێکی پزیشکی لەژێر ناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ فێرخوازانی خولی (فێرکردن و لەبەرکردنی قوڕئان) سازکرد، جێی باسە زۆر بەوردی و گرنگیەوە باسی چۆنیەتی فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ فێرخوازەکان کردو سودێکی باشیان لێ بینی، هیوا خوازبوون ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوامیان هەبێ.
جێی ئاماژەیە ئەم خولە هەموو ڕۆژانێکی دوو شەممە بەردەوامی هەیەو بێ بەرامبەرە، ژمارەیان زیاد لە پەنجا فێرخوازە.