ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ی خول کۆتایی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) هێنرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥-٨-٢٠٢١ کاتژمێر .. :٨ ی سەر لەبەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خول کۆتایی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) هێنراو بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ فێرخوازان سازکرا. شایەنی باسە چەند چالاکیەك پێشکەشکران و بە بەخشینی دیاری و بڕوانامە بە سەرجەم فێرخوازان و دیاری تایبەت بە یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر چوار قۆناغەکە کۆتایی بەئاهەنگەکە هێنرا.
جێی ئاماژەیە خولەکە بە بەژداری بەڕێوەبەرو ١١ مامۆستاو ٧٠ فێرخواز ماوەی ٢٠ رۆژ بەردەوام بوو لە٦_٧-٢٠٢١ تا ٢٥-٨-٢٠٢١ حەفتەی سێ ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، هەر ڕۆژێک پێنج وانە دەخوێنران، وانەکانی (قوڕئانی پیرۆز، بیروباوەری ئیسلامی، فیقی ئیسلامی ، فێربوونی زمانی عەرەبی، فێربوونی زمانی ئینگلیزی) دەخوێنران.
هەر لەمیانی ئاهەنگەکەدا بەڕێز بەرپرسی لق وتەیەکی کورتی پێشکەشکردو تیایدا سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی کرد کە لێبڕاوانەو خۆبەخشانە خولەکان بەڕێوەدەبەن، هەروەها هانی فێرخوازانیدا کە بەردەوام بن لە بەژداری کردن لەو خولانەو
وەبەڵێنی پێدان کە خولی پایزەش دەکەنەوە.