ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) هێنا.
ڕۆژی دووشەمە ٦-٩-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٣٠ ی سەرلەبەیانی بەئامادەبوونی هەریەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول و مامۆستاکان کۆتایی بەخولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) هێنرا.
جێی ئاماژەیە ئەم خولە ٢٦ -٧-٢٠٢١ دەستی پێکرد و ٦-٩-٢٠٢١ کۆتای پێ هات، هەفتەی دوو ڕۆژ دەوامیان دەکرد بەبەشداری(٥٢) فێرخوازی تەمەن(٥-٨)ساڵ لە هەر دوو ڕەگەز.
شایەنی باسە گەشتێکی بچوکیش بۆ فێرخوازەکان سازکراو فێرخوازان چەند چالاکیەكیان ئەنجامدا.
لەکۆتایدا بڕوانامە و خەڵات بەسەرجەم فێرخوازان بەخشراو، یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵاتی تایبەت کران.
بڕیاریشە ڕۆژی دوو شەممە ١٣-٩-٢٠٢١ خولی پایزە دەستپێبکات.