ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر هەستان بە سازکردنی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆخوشکان.
ڕۆژی شەممە ١١-٩-٢٠٢١ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەشی خوشکانی لقی پشدەری ئینستتوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەستان بە سازکردنی
ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆخوشکان، کە تیایدا سیمینارێك بۆ بەڕێز د.(حەمزە خەلیفە) لەژێر ناونیشانی (أولویاتي) لەپێشینەکانم، لەهۆڵی(هونەری ڕۆشنبیری) سازکرا، هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان و نوێنەری خۆشکانی باڵاپۆش وتەیان پێشکەشکرد، پاشان هەستان بە دابەشکردنی(٦١) عەبا بەسەر خوشکاندا، لەمیانی قۆناغی دووەم پڕۆژەی (پۆشتەترکردنی خوشکان)، خوای گەورە بەردەوامیان پێ ببەخشێت.
شایەنی باسە (پڕۆژەی پۆشتەترکردنی خوشکان) یەکێکە لەپڕۆژە نایاب و بەردەوامەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار
دوو قۆناغی تەواو بووە،
قۆناغی یەکەمی (٣٤) عەبا بوو لە ١-٢-٢٠٢١، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ قۆناغی سێیەم، چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازانین تا بەردەوام بین.