ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی هاتنی وانە خوێندنی (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکانی ژیار).
ڕۆژی شەممە ٢-١٠-٢٠٢١ دوای کۆتایی هاتنی وانە خوێندنی (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر) دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بڕیارە چوار حەفتە بەردەوام بن.
شایەنی باسە ئەم خولە لە ٢٩-٥-٢٠٢١ دەستی پێکردو لە ٢-١٠-٢٠٢١ کۆتایی پێهات.
هەریەك لەوانەکانی(بیروباوەڕ، تەجوید، فقهە، فێربوونی زمانی عەرەبی) بە بەشداری (١٥) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز دەخوێنران و حەفتەی یەك ڕۆژ دەوامیان دەکردو مامۆستای شارەزا وانەکان دەڵێنەوە.
وا بڕیاریشە یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات بکرێن و دەرچوانیش لە پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار وەردەگیرێن.