ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر گرووپی تەندروستکارانی خۆبەخش چالاکیەکی پزیشکییان بۆ پەیمانگای کۆمپیوتەری ئەهلی قەڵادزێ ئەنجامدا
ڕۆژی چوار شەممە ٦ / ١٠ / ٢٠٢١ گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر چالاکیەکی پزیشکییان بۆ پەیمانگای کۆمپیوتەری ئەهلی قەڵادزێ ئەنجامدا، چالاکیەکە لەلایەن چەند ئەندامێکی گروپی تەندروستکارانەوه بەرێوەچوو، کە تیایدا چەند پشکنینێك ئەنجامدرا، لەوانە: (پشکنینی شەکرە، پەستانی خوێن، تێکڕای لێدانی دڵ و پێوانی ئۆکسجین، و پشکنینی چاو).
شایەنی باسە لە چالاکیەکەدا ڕێنمایی گرنگ و بەسوود درا بە ئامادەبووان.