ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر هەستان بەسازکردنی کۆڕێکی قوڕئان خوێندن بۆ ژمارەیەك قوڕئان خوێنی شاری قەڵادزێ.
شەوی پێنج شەممە/هەینی ٤ /٥ -١١-٢٠٢١ بەشی بانگخوازانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار
هەستان بەسازکردنی کۆڕێکی قوڕئان خوێندن بۆ ژمارەیەك قوڕئان خوێنی شاری قەڵادزێ بەئامادەبوونی هەریەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی بانگخوازان و ژمارەیەك ئەندامی ژیارو دەیان کەسی ئەهلی مزگەوتی نور لە قەڵادزێ، کە تیایدا دە قوڕئان خوێنی دەنگخۆش قوڕئانیان خوێند، خەڵکیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ سازکردنی ئەو جۆرە چالاکیانە.
لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن لە لایەن لقی پشدەرەوە بە سەرجەمیان بەخشرا.