ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی بە (خولی درێژ خایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان) هێنرا

ڕۆژی شەممە ١١-١٢-٢٠٢١ کاتژمێر ١:٣٠ ی دوای نیوەڕۆ بەئامادەبوونی هەریەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول و بەرپرسی لیژنەی پەروەردەو کاروباری زانستی کۆتایی بە (خولی درێژ خایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان)  هێنرا.  

لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا هەر یەك لە بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی پەروەردەوکاروباری زانستی و نوێنەری فێرخوازان وتەیان پێشکەشکردو پیرۆزباییان لە فێرخوازان کردو هیوایان خواست بەردەوام بن لە خوێندن و فێربوون.

جێی ئاماژەیە ئەم خولە ٢٩ -٥-٢٠٢١ دەستی پێکردو ٢-١٠-٢٠٢١ کۆتای پێ هات، هەفتەی یەك ڕۆژ دەوامیان دەکرد مامۆستای شارەزاو بەتوانا وانەکانیان دەوتەوە بەبەشداری(١٥) فێرخواز لەهەر دوو رەگەز .

لەکۆتایدا بروانامەو خەڵات بەسەرجەمیان بەخشراو.