ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشداری سیمیناری (چۆن کاری ڕێکخراوەیی بەڕێوە ببەین)یان کرد لە بینای سەرەکی ژیار لە سلێمانی.
بەرواری 25/12/2022 کەهاوکاتە لەگەڵ 1-6-1444کۆچی، بەرپرسی لق و نۆ لەئەندامانی ئەنجومەنی لقی پشدەر بەشداریان کرد لە سیمینارێکی بەرفراوان بۆ سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی بەشی لقەکان ساز کرابوو لە بینای سەرەکی ژیار لە شاری سلێمانی،
سیمینارەکە بەناونیشانی (بەپلان ساڵی نوێ دەست پێ بکەین) لەلایەن بەڕێز [مامۆستا محمد سەعید] پێشکەشکرا. شایانی باسە چەندین تەوەری گرنگ سەبارەت بەپلانی نوێ بۆ ساڵی نوێ خرایە ڕوو.
جێی باسە سیمینارەکە جێی بایەخ و گرنگی پێدانی ئامادەبووان بوو، وە بە بەشداری و پرسیاری ئامادەبووان زیاتر سیمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.
شایانی باسە نۆ ئەندامەکەی لقی پشدەر پێکهاتبوون لە (5) براو (4) خوشک.