ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشداری سیمینارێکی بەرفراوانی کرد لە بینای سەرەکی ژیار لە سلێمانی.
بەرواری 25/12/2022 کەهاوکاتە لەگەڵ 1-6-1444کۆچی، بەرپرسی لق و نۆ لەئەندامانی ئەنجومەنی لقی پشدەر بەشداریان کرد لە سیمینارێکی بەرفراوان بۆ سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی بەشی لقەکان ساز کرابوو لە بینای سەرەکی ژیار لە شاری سلێمانی،
سیمینارەکە بەناونیشانی (چۆن کاری ڕێکخراوەیی بەڕێوە ببەین)، لەلایەن بەڕێز د. عبدالفتاح هەورامی پێشکەشکراو بەوردی تیشک خرایە سەر بواری بەڕێوەبردنی کاری ڕێکخراوەیی و جێگەی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.
شایانی باسە نۆ ئەندامەکەی لقی پشدەر پێکهاتبوون لە (5) براو (4) خوشک.