ئینستتیوتی ژیار لقى ڕاپەڕين سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی گەنج لە بەردەم پێشهاتەکاندا).
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢١ بەشی زانستی ئینستيتیوتی ژیار لقى ڕاپەڕين هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی.د.ٳبراهیم عبدالرحمن)، لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی گەنج لە بەردەم پێشهاتەکاندا)، شایەنی باسە ئەم سیمینارە ڕێکخرا بوو بۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە، لە سیمینارەکەدا باس لەو پێشهاتە بەربڵاوانە کرا کە ئێستا باون لەناو کۆمەڵگەدا و چۆنیەتی خۆ پاراستن لە زیانی ئەو پێشهاتانەو ڕۆڵ و کاریگەری گەنج باسکرا لە ڕووبەڕووبونەوەیاندا.