ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم، بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بن.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١-١-٢٠٢٢ دوای کۆتایی هاتنی وانە خوێندنی (پەیمانگای فێربوونی زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر) دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم، بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بن.
شایەنی باسە وانە خوێندن لە ٥-٦-٢٠٢٠ دەستیپێکردو لە ٢٥-١٢-٢٠٢١ کۆتاییهات.
کە بە سێ قۆناغی جیاواز، (١٢)وانە خوێنراون بە بەشداری (٦) فێرخواز لە هەر دوو ڕەگەز، هەفتەی یەك ڕۆژ دەوامیان دەکردو مامۆستای شارەزاو بەتوانا وانەکانیان پێشکەشدەکرد.

وا بڕیاریشە لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٢دا بڕوانامەی دەرچوونیان پێ ببەخشرێت و یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات بکرێن.