ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر ئەنجامدانی ئەڵقەی پێنجەم لە (ئاسوودەیی ڕوح).

ئەنجامدانی ئەڵقەی پێنجەم لە (ئاسوودەیی ڕوح) لە لقی پشدەر:
شەوی هەینی ۲٥ / ۲ / ۲۰۲۲ لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار پێنجەهەمین ئەڵقە لە وانەی ئیمانی(ئاسوودەیی ڕوح) بەڕێوەچوو، کەسەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کۆڕەکە ڕازێنرایەوە، پاشان هەریەکە لەبەڕێزان مامۆستا هیوا محمد و مامۆستا جێگر محمد وتاری خۆیان پێشکەشکرد، پاشان مامۆستا ابراهیم دوو کۆپلە شیعری پێشکەش کرد، شایانی باسە ئەم کۆڕە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، وە هیوایان خواست ئەم جۆرە کۆڕانە بەردەوامیان هەبێت، وە ژمارەیەک برای بەڕێز لە چین و توێژەکان ئامادەبوون کە نزیکەی (۲۷)کەس بوون.

ئەم ئەڵقە ئیمانییە کە مانگی جارێک پێشکەشدەکرێت، نزیکەی یەک کاتژمێرو نیوی خایاند.