ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشی بانگەواز هەستا بە سازکردنی سیمينارێك لە ژێر ناونیشانی (چۆن خۆمان ئامادە بکەین بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز؟)
ڕۆژی
پێنجشەممە ٢٠٢٢/٠٣/٣١ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/
لقی پشدەر/ بەشی بانگەواز هەستا بە سازکردنی سیمينارێك لە ژێر ناونیشانی
(چۆن خۆمان ئامادە بکەین بۆ مانگی
ڕەمەزانی پیرۆز؟) بۆ بەڕێز: (مامۆستا ئەحمەد خدر) بەرپرسی لقی پشدەر. جێی
ئاماژەیە سیمینارەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند و بە وردی باسی چۆنێتی خۆ
ئامادەکردن کرا بۆ ئەو مانگە پیرۆزە. ھەروەھا لە کۆتاییشدا سەرنجی
ئامادەبووان وەرگیراو گفتوگۆ و وتوێژی زیاتر لەسەر پرسەکانی تایبەت بە
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کرا.