ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر گروپی تەندروستکارانی خۆبەخش سیمینارێکی تەندروستی ساز کرد

ڕۆژی 20-12-2022 کە هاوکاتە 26-5-1444 کۆچی، بەڕێز (بێژان سلێمان)ئەندامی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار سیمینارێکی هۆشیاری تەندروستی لە باخچەی ساوایانی (ناز) پێشکەشکرد، سیمینارەکە لەسەر تەندروستی گشتی بوو کۆمەڵێك بابەتی گرنگی تێدا باسکرا، وەکو (دەست شوشتن و ددان شوشتن و خۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان).

شایەنی باسە(170) قوتابی ئامادەی سیمینارەکە بوون.

بەڕێوەبەرو مامۆستاکان دەستخۆشی زۆریان هەبوو، ئومێدیان خواست بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی ئەو جۆرە چالاکیانەو سوپاسنامەیەکیشیان پێشکەش بە خاتوو (بێژان)کرد.


ڕاگەیاندنی لقی پشدەر