ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر وانەی (فیقهی زەکات) لەلایەن بەڕێز (م. ئەحمەد خدر) رەوە،
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢/٠٤/٠٢ لە ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی پشدەر یەکەم وانەی (فیقهی زەکات) لەلایەن بەڕێز (م. ئەحمەد خدر) پێشکەشکرا، کە تیایدا ژمارەیەك خوشك ئامادەبوون و بڕیارە هەموو ڕۆژانی شەممە و چوارشەممەیەک تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام بێت. جێی ئاماژەیە یەکەم جارە وانەی فیقهی زەکات لە لقی پشدەر پێشکەشدەکرێت و خوشکانی ئامادە دەستخۆشیان هەبوو بۆ ئەم جۆرە وانانەو هیوایان خواست بەردەوامیان هەبێت.