ئینستتیوتی ژیا لقی ڕاپەڕین سمینارێک بۆ بەڕێز مامۆستا اسماعیل شێخانی بەناونیشانی( کاری خۆبەخشی و ڕۆڵی گەنج لەمەیدانی کاری بانگەوازدا) سازدرا.
بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بەسازدانی سمینارێک بۆ بەڕێز مامۆستا اسماعیل شێخانی بەناونیشانی( کاری خۆبەخشی و ڕۆڵی گەنج لەمەیدانی کاری بانگەوازدا)، مامۆستا اسماعیل شێخانی سەرەتا بەتێرو تەواوی باسی ڕۆڵی گەنج و وزەی گەنجانە و کاریگەریە دیارەکانی گەنجانی لە مەیدانی کاری بانگەوازدا خستەڕوو دواتر باسی کاری خۆبەخشی کرد کە گەنجان دەتوانن کارایانە بیکەنە دەرفەتێک بۆ پێگەیاندن و کۆکردنەوەی زادو زەخیرەی مەعریفی و بەردەوامبوون لەبواری بانگەوازدا.