ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی حوجرەی چوارچرایان کرد لە ڕانیە.
شەوی هەینی ٢٧-٥-٢٠٢٢ وەکو وەفدێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سەردانی حوجرەی چوارچرامان کرد لە ڕانیەو بینین و دیداری فەقێ بەڕێزەکان زۆر دڵخۆشی کردین، بەڕاستی جێگای ڕێزو سوپاسه دایکان و باوکان کوڕی خۆیان لەم سەردەمەدا بنێرن بۆ خوێندن لە حوجرە.
فەقێ بەڕێزەکانیش زۆر دڵخۆش بوون بەو سەردان و بەسەرکردنەوەیه.