ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی لقی ڕاپەڕین دەکەن.

لقی پشدەر، سەردانی لقی ڕاپەڕین دەکەن:

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦-٥-٢٠٢٢ وەفدێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (م.احمد خدر) بەرپرسی لق و( د.احمد ڕێبین و م.محمد احمد و مەلا ابراهیم و پارێزەر لەشکرو م.خالید خدر) ئەندامانی ئەنجومەنی لق، سەردانی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیاریان کردو لەلایەن ( م.مەلا عبداللەی زەنگڵی بەرپرسی لق و ئەندامانی لقەوە زۆر بەڕێزەوە پێشوازی کران، لە دیدارێکی برایانەدا کە کاتژمێرێكی خایاند، باسی کارو چالاکیەکانی هەردوولا کراو بڕیاڕ درا لە داهاتووشدا سەردان و چالاکی هاوبەش بەردەوام بێت و دەستخۆشیشیان هەبوو بۆ دەست پێشخەری لقی پشدەر لە سەردانکردندا، پاشان زۆر بەڕێزە وەفدی میوان بەڕێ کران.