ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر سیمینارێك بۆ ناساندنی كتێبی (یاسا گه‌وهه‌رییه‌كان لە فەرموودەکانی سەروەردا) سازکرا.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٢٧ کاتژمێر ١:٣٠ دوای نیوه‌ڕۆ لە هۆڵی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێك بۆ بەڕێز (م.صلاح الدين احمد) نوسه‌ری کتێب لەژێر ناونیشانی(ناساندنی كتێبی یاسا گه‌وهه‌ریه‌كان لە فه‌رمووده‌كانی سه‌روه‌رمان) بۆ فێرخوازانی خولی درێژ خایەنی فێربوونی زانسته شه‌رعیه‌كان و پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار سازکرا، کە زۆربەی فێرخوازەکان ئامادەی بوون.
جێی ئاماژەیە بەڕێزیان باسی ناساندنێکی بۆ کتێبەکە کرد‌و باسی گرنگی کتێبەکەی بۆ فێرخوازان کرد ئەوانیش بەجوانی گوێیان لێ گرت و دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە سیمینارانە.