ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر بەشی هۆشیاری خێزانی دەستنیشانکران و یەکەم کۆبونەوەیان ئەنجامدا

ڕۆژی یەك شەممە 21-8-2022 بەئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی لق لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ئەندامەکانی بەشی هۆشیاری خێزانی دەستنیشانکران و یەکەم کۆبونەوەیان ئەنجامدا.

شایەنی باسە هەر یەك لە بەڕێزان شەهێن خان وەکو بەرپرسی بەش و لێزان خان وەکو یاریدەدەرو لانە خان وەکو ڕاگەیاندن و دڵسۆزخان وەکو هەڵسەنگاندن دیاریکران.

وا بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوودا چالاکیەکانیان دەستپێبکەن.