ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر کۆتایی بە خولی ( هاوینەی پێگەیاندنی نەوجەوانان ) هێنا

ڕۆژی ٤ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١٠ کۆتایی بە خولی ( هاوینەی پێگەیاندنی نەوجەوانان ) هێنا کە کۆی گشتی خولەکە ( ٢٠ ) ڕۆژ بوو كە ڕۆژانی ( چوار شەممە و پێنج شەممە ) ی هەموو هەفتەیەك دەوام دەكرا ،   ژمارەی فێرخوازەکان ( ٤٣ ) فێرخواز بوون ،هەر بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگێکی بچوک بۆ فێرخوازە خۆشەویستەکان ڕێکخرا، کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی لەلایەن فێرخوازەکانەوە ئەنجامدرا.

لەکۆتایشدا فێرخوازەکان بڕوانامە و دیاریان پێ بەخشرا.

جێگای باسە ئەم خولە خولێکی پەروەردەیی ئاینییە دەرسی پەروەردەیی و ئاینی و زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی تیادا دەخوێنرێت کە لە چوار قۆناغ پێکهاتووە.

بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ فێرخوازە چاو گەشەکان.