ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر کۆتایی بە خولی ( هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان ) هات
ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٩ کۆتایی بە خولی ( هاوینەی پێگەیاندنی پەپولەکان ) هێنا کە کۆی گشتی خولەکە ( ٢٠ ) ڕۆژ بوو كە ڕۆژانی ( دوو شەممە و سێ شەممە ) ی هەموو هەفتەیەك دەوام دەكرا ، ژمارەی فێرخوازەکان ( ٦٠ ) فێرخواز بوون ،هەر بەو بۆنەیەشەوە گەشتێکی خنجیلانە بۆ فێرخوازە خۆشەویستەکان ڕێکخرا، کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدرا.
لەکۆتایشدا فێرخوازەکان بڕوانامە و دیاریان پێ بەخشرا.
جێگای باسە ئەم خولە خولێکی پەروەردەیی ئاینییە دەرسی پەروەردەیی و ئاینی و زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی تیادا دەخوێنرێت کە لە چوار قۆناغ پێکهاتووە.
بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ فێرخوازە چاو گەشەکان.