ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر هەردوو خولی پەپولەکان و خولی نەوجەوانان هەڵسان بە ڕێکخستنی کۆبونەوەیەک بۆ دایک و باوکی فێرخوازە ئازیزەکان
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٦ هەردوو خولی پەپولەکان و خولی نەوجەوانان هەڵسان بە ڕێکخستنی کۆبونەوەیەک بۆ دایک و باوکی فێرخوازە ئازیزەکان، کە تیایدا هەر یەک لە بەڕێز بەرپرسی لق(م.احمد) وە بەڕێوبەری خولی پەپولەکان (م.کازیوە احمد) و بەڕێوبەری خولی نەوجەوانان (م.خالید) وتەی خۆیان پێشکەش کرد.
هەروەها سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر منداڵ) لەلایەن (م. هێدی) پێشکەشکرا کە بەڕێزیان بابەتەکەی بەشێوەیەکی جوان ڕونکردەوە بۆ ئامادەبوان، وە لە کۆتایشدا دایک و باوکی فێرخوازان دەست خۆش و پێشنیارەکانی خۆیانیان خستەڕوو.
سوپاس و دەست خۆشی ستافی مامۆستایان و پەیمانگا بۆ هەموو ئەو دایک و باوکانەی کە ئامادەبوون .