ئینستتیوتی ژیا لقی ڕاپەڕین حەڤدەهەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.

حەڤدەهەمین دیدار لە 2021/07/05 بەڕێوەچوو. خوێندنەوە و ڕانان کرا بۆ کتێبی "دین و دونیا"ی نووسەر: مەریوان وریا قانع. ناوەڕۆکى کتێبەکە هەڵسەنگاندن و ڕەخنەیە بۆ پرسی ئایین و ئیسلامییەکان بە گشتیی و، بە تایبەت بابەت و ڕەوتە ئیسلامییەکانی گۆڕەپانی کوردستان. نووسەر وەک کەسایەتییەکى عەلمانیی دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک هاوسەنگی پاراستووە و هەوڵی داوە بابەتییانە ڕەخنە بگرێت، بەراوورد بە نووسەرە عەلمانییه تووندڕەو و دەمارگیرەکان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کتێبەکەی لە کۆمەڵێک لاوە کەلێن و بواری ڕەخنەی جدیی تێدایە، کە بەشداربووان لە دیدارەکەدا قسەیان لەسەر کرد.