ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر خولی پەپولەکان هەڵسا بە ئامادەکردنی سیمینارێک بۆ ڕێنمایی هاتوچۆ بۆ فێرخوازە خۆشەویستەکان لەلایەن بەڕێز (محمد) پۆلیسی هاتوچۆ

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ژیار وە بەردەوامبونی خولی پەپولەکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٦  ڕۆژی ٣ شەممە هەڵسا بە ئامادەکردنی سیمینارێک بۆ ڕێنمایی هاتوچۆ بۆ فێرخوازە خۆشەویستەکان لەلایەن بەڕێز (محمد) پۆلیسی هاتوچۆ. جێگای باسە بەڕێزیان لەڕێگای بەکارهێنانی هۆکارەکانی فێرکردن تایبەت بە فێرخوازان کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگی دا وە هەروەها ڕونکردنەوەی بابەتەکان بەشێوەیەکی سادە و ئاسان لەپێناو تێگەیشتنی زیاتری فێرخوازەکان لە بابەتەکە. 

لە کۆتایدا فێرخوازەکان دڵخۆش بون بەم چالاکیەو وێڕای دەست خۆشی و سوپاسیان بۆ بڕێزیان لەپای فێربون و وەرگرتنی کۆمەڵێک زانیاری نوێ.