ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر سیمینارێك لەبارەی سۆشیاڵ میدیا سازکرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠-٦-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٠٠ سەرلە بەیانی لە هۆڵی  لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێك بۆ بەڕێز (م. محمد حسین)ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی لەژێر ناونیشانی (شۆشیال میدیا سودو زیانەکانی) بۆ فێرخوازانی خولی هاوینەی پێگەیاندنی نەوجەوانان سازکرا، کە نزیکەی (٥٠) فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز ئامادەی بوون.

جێی ئاماژەیە بەڕێزیان زۆر بەوردی باسی (خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیای کرد، سودی سۆشیال میدیاش باس کرد) فێرخوازان گوێیان لێ گرت و دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە سیمینارە.