ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر بە بەشداریی(١١) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەك شەممە ٢٦-٦-٢٠٢٢ كاتژمێر ٣:٠٠ دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی(١١) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە تیایدا كتێبی (فێرکردن لەپێناو سەرمەشقیدا) لە نوسینی(د.عبدلکریم بکار) گفتوگۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد.
جێی باسە گفت و گۆکە کاتژمێرێکی خایاندو، چەند سەرنجێك لەسەر کتێبەکە نوسران، بڕیارە ئەرشیف بکرێن. ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی (خاتوو ڕووخۆش عبداللە وسو) بەرێوە دەچێت.