ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر سیمینارێك لەبارەی سکچوون ڕشانەوە سازکرا.

ڕۆژی شەممە ٢٥-٦-٢٠٢٢ کاتژمێر ٤:٠٠ دوای عەسر بەڕێز (د.رسول شێخە)سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (چۆن خۆمان بپارێزین لەسکچوون و ڕشانەوە؟) بۆ فێرخوازانی پەیمانگای زانستە شەرعیەکان سازکرد.

جێی ئاماژەیە زیاد لە(٥٠) فێرخواز ئامادەبوون و زیاد لە نیو کاتژمێری خایاند.

بەرێزیان زۆر بەوردی باسی هۆکارەکانی تووش بوون و رێگاکانی خۆپارێزی کرد هەروەها چارەسەریشی خستەڕوو وە باسی کرد کە چۆن منداڵان بپارێزین لەو پەتایە. 

لەکۆتایدا باسی پەتای کولێراشی کرد وە چارەسەریی و خۆپاراستن لەو پەتایە، ئامادەبووانیش بە چەند پرسیارێك بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.