ئینستتیوتی ژیار لقی پشدهر سەردانی شاندێکی کۆمەڵی دادگەری كوردستان لە ڕانیە بۆ لقی پشدەر.
ڕۆژی دووشەممە 2022/06/13، شاندێکی مەڵبەندی ڕانیەى کۆمەڵی دادگەری کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستایان: (ڕێبوار حسێن، حەسەن زیرەک، عەلی بابەکر، ئاراس ئەحمەد و عومەر هەڵشۆیی) سەردانی ئینستتیوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیی/ لقی پشدەریان کرد و لەلایەن بەڕێزان: مامۆستا ئەحمەد خدر بەرپرسی لق و ئەندامانی ئەنجومەنی لقەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆ کرا لەسەر کار و چالاکی هەردوولا و شاندەکە خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى بە بەرەو پێشچوونی چالاکییەکانی ئینستتیوتى ژیار لە دەڤەرەکەدا.
هەروەها قسە و باسکرا لەسەر زیاتر بەرەو پێشچوونی چالاکییەکان لە سنوورکەدا لە بوارەکانى پەروەردە و خێزان و وشیارى کۆمەڵایەتى و کارى ڕێکخراوەیی.