ئینستتیوتی ژیار لقی پشده‌ر بەشی بانگەوازو پەروەردەو کاروباری زانستی سیمینارێی بۆ بەڕێز (د.بەختیار کەمال تالەبانی) لەهۆڵی هونەری ڕۆشنیری لە قەڵادزێ سازکرد.

ڕۆژی هەینی  ١٠-٦-٢٠٢٢ کاتژمێر ٤:٠٠ دوای عەسر بەشی بانگەوازو پەروەردەو کاروباری زانستی سیمینارێکی تایبەت بە پۆلی (١٢) کانی لەژێر ناونیشانی (شێوازی خوێندنی تەندروست و بەدەست هێنانی نمرەی بەرز) بۆ بەڕێز (د.بەختیار کەمال تالەبانی) لەهۆڵی هونەری ڕۆشنیری لە قەڵادزێ سازکرد.

شایەنی باسە (د.بەختیار)  زۆر بەوردی باسی کرد کە چۆن شێوازی تەندروست بخوێنین بۆ بەدەست هێنانی نمرەیەکی بەرز وە ئامادەبوان دەستخۆشیان هەبوو بۆ ئامادەکردنی ئەم سیمینارانە. 

جێی ئاماژەیە نزیکە (٣٠٠) فێرخواز لە هەر دوو ڕەگەز ئامادەیی بوون.